AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢ ١٣:٤٦

خەڵکی سووریا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی جەولانی هەڵدێن

خەڵکی سووریا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی جەولانی هەڵدێن

سەرچاوە سووریاییەکان لە جەنایەتی چەکدارانی سەر بە جەولانی لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە و هەڵاتنی هاووڵاتیانی سووری هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سووریاییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە جەختیان کرد کە زۆربەی مێدیاکان لە ژێر کۆنترۆڵی وڵاتگەلێکن کە پاڵپشتی لە ئەبو محەمەد جەولانی دەکەن و بۆیە جەنایەتی چەکدارانی ئەو پێکهاتە لە سووریا بڵاو ناکرێتەوە.
ئەوان زیادیان کرد: ئێمە هەوڵگەلێک وەکوو کوشتوبڕ، دەستگیر کردن، تاڵان کردنی دانیشتووانی سووریا لەلایەن چەکدارانی سەر بە جەولانییەوە دەبینین.

ئەو سەرچاوەگەلە وتیشیان: هەڵاتنی هاووڵاتانی سووری لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەرەو وڵاتانی دراوسێ لەوانە لوبنان بۆ 70 لەسەد لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

News ID 53219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha